به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپهڕینله ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 2ی ئه‌مشه‌و هاوڵاتییه‌ك له سنووری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ و له نزیك چیای مامه‌نده به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك گیانی له‌ده‌ست دا.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 2:00 له نزیك چیای مامه‌نده له سنووری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( أ . أ . أ ) ته‌مه‌ن 47 ساڵ، پیشه‌ی كاسب، به ڕه‌گه‌ز ئێرانی دانیشتووی گوندی ( كانی زه‌رد ) سنوری ئێران مینێك پێدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاند: پاش گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه كه به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك له‌و ڕووداوه ئه‌و هاوڵاتیه سه‌رقاڵی كۆڵبه‌ری بووه و له ڕێگادا مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.