Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:17

شاژنێکی خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی سعوودیه‌ خشڵێکی به‌ به‌ھای 800 ھه‌زار یۆرۆ لێ دزرا

له‌ ئۆتێلێكی شاری پاریس
کوردستان TV
100%

شاژنێكی خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی سعوودیه‌، خشڵێكی به‌ به‌ھای ٨٠٠ ھه‌زار یۆرۆ له‌ ئۆتێلێكی شاری پاریس لێ دزرا.

به‌پێی ئه‌و ھه‌واڵه‌ی له‌ وێستگه‌ی رادیۆی France Bleu بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دزینه‌كه‌ رۆژی ھه‌ینی رابردوو ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ ھه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شاژنه‌ی خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی سعوودیه‌ ھه‌ستی به‌ نه‌مانی خشڵه‌ گرانبه‌ھاكه‌ی كردووه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌٨٠٠ ھه‌زار یۆرۆ ده‌خه‌ملێنرێت، ده‌ستبه‌جێ سكڵای له‌لای پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ تۆمار كردووه‌.

ھه‌ر له‌ ھه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و خشڵه‌ گرانبه‌ھایه‌ له‌ شوێنێكی ئارام وه‌ك قاسه‌ی ژووره‌كه‌ پارێزگاری لێ نه‌كراوه‌ و ھیچ نیشانه‌یه‌كی به‌ زۆر شكاندنی ده‌رگای ژووری ئۆتێله‌كه‌ش به‌دینه‌كراوه‌.

ھه‌ر له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌ نێو دووكانێكی فرۆشتنی خشڵ له‌ نێو ھه‌مان ئۆتێل، به‌ بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ خشڵ و زێری گرانبه‌ھا دزرابوو. ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ دوای كاری دزینه‌كه‌ سێ كه‌س له‌ دزه‌كان ده‌ستگیر كرابوون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.