یه‌كه‌م تاوانی كوشتنی مرۆڤ له نێوان نه‌وه‌كانی ئاده‌م بوو ، كاتێ قابیل هابیلی برای كوشت هۆكاره‌كه‌شی ڕق و قینه‌ی شه‌یتان بوو به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی ئاده‌م، دوای كوشتنیشی نه‌یزانی چی له ته‌رمی براكه‌ی بكات، بۆیه خوای گه‌وره قه‌له‌ڕه‌شێكی نارد تاوه‌كو مرۆڤ فێری ناشتنی مردووه‌كانی بكات.
ھه‌روه‌ك خودای گه‌وره له قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت :
فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابًۭا يَبْحَثُ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُرِيَهُۥ كَيْفَ يُوَٰرِى سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَٰوَيْلَتَىٰٓ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَٰذَا ٱلْغُرَابِ فَأُوَٰرِىَ سَوْءَةَ أَخِى ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلنَّٰدِمِينَ .المائدة_٣١
واته: له‌وه‌ودوا گیری خوارد به‌ده‌ست ته‌رمه‌كه‌یه‌وه، چونكه وادیاره یه‌كه‌م كه‌سه كوژرا بێت و شه‌هید بوو بێت)، ئه‌وسا خوای میهره‌بان قه‌له‌ڕه‌شێكی نارد‌و چاڵێكی له زه‌ویدا هه‌ڵكه‌ند (بۆ قهلهرهشێكی تری مرداره‌وه بوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشه‌ی براكه‌ی بشارێته‌وه، (هه‌ركه ئه‌وه‌ی دی) گوتی: هاوار له من، ئایا ئه‌وه من نه‌متوانی وه‌كو ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه بكه‌م و به‌قه‌ده‌ر ئه‌وم لێنه‌هات تا لاشه و عه‌یب و عاری براكه‌م بشارمه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه چووه ڕیزی په‌شیمانانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه توێژینه‌وه زانستیه‌كان ده‌ریانخستووه كه قه‌له‌ڕه‌ش ، زیره‌كترین و فێڵبازترین باڵنده‌یه ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه‌وا قه‌باره‌ی مێشكی قه‌له‌ڕه‌ش گه‌وره‌تره ، له قه‌باره‌ی مێشكی باڵنده‌كانی تر .
كۆمه‌ڵێك زانا پسپۆر له بواری مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئاژه‌ڵ وباڵنده ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه‌وا قه‌له‌ڕه‌ش یاسا‌و سیسته‌می تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه ، هه‌ر قه‌له‌ڕه‌شێك سه‌رپێچی یاسا بكات، ئه‌وا سزا ده‌درێت ، هه‌ر تاوانێك سزای تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
هه‌ر قه‌له‌ڕه‌شێك خواردنی بێچوهیهك بخوات ، سزاكه‌ی لێكردنه‌وه‌ی په‌ڕو باڵیهتی تا وه‌كو بێچووه‌كه‌ی لێ دێت وتوانای فڕینی نامێنێ .
سزای تاوانی ڕوخانی هێلانه‌ی قه‌له‌ڕه‌شێكی تر ،دروست كردنی هێلانه‌یه‌كی نوێ یه بۆ خاوه‌نی هێلانه ڕوخاوه‌كه .
تاوانی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر مێینه‌ی قه‌له‌ڕه‌شێكی تر، سزاكه‌ی مردنه .
دادگاییكردنه‌كه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌كێڵگه‌یه‌كی فراوان له كاتێكی دیاری كرا‌و ده‌سته‌ی دادگا كۆده‌بێته‌وه‌و له‌ژێر چاودێریه‌كی توند تاوانبار ده‌هێنن ، ده‌بێت تاوانبار سه‌ری خوار بكات و په‌ڕو باڵی بكاته‌وه‌و هیچ ده‌نگێكی لێوه نه‌یه‌ت ، وه‌كو دانان به تاوانه‌كه‌ی .
ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگا سزای مردن بوو، ئه‌وا كۆمه‌ڵێك قه‌له‌ڕه‌ش هه‌ڵده‌ستن به جێبه جێكردنی بڕیاره‌كه و لێدانی تاوانباره‌كه تاوه‌كو مردن ، ئینجا یه‌كێكیان هه‌ڵیده‌گرێت و ده‌یبات له شوێنێك چاڵێكی بۆ هه‌ڵده‌كه‌نێت به گوێره‌ی قه‌باره‌ی مردووه‌كه و ده‌ینێژێت ، دواتر له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌قیڕێنێت وه‌ك ڕێز لێنانێك له مردووه‌كه .
هه‌روه‌ها زاناكان ئه‌وه‌شیان سه‌ڵماندووه كه‌وا قه‌له‌ڕه‌ش، تاكه باڵنده‌یه كه مردووه‌كانی ده‌نێژێت ، مرۆڤیش له‌م باڵنده‌یه فێری ناشتنی مردووه‌كانی بووه.
سه‌رچاوه/ zikrakanm
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.