Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:21

په‌یامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
کوردستان TV
100%

په‌یامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان

 

پارتـی دیموكراتـی كوردسـتان بەسـەری بـەرز و بڕوابەخۆبـوون و هۆشـیاریی گـەل، بـە سـەرکردایەتییەکی بەهێـز و یەکگرتـوو، بە پشـتیوانیی جەمـاوەرە وەفادار و دڵسـۆزەکەی، بە هەگبـەی پـڕ لـە هەڵوێسـتی نەتەوەیـی و نیشـتمانی، بـە بەرنامـەو دیدگایەکـی ڕوون و نـوێ بـۆ یٔاینـدە، بـە لیسـتێك لـە سـەركردە و كادیـرە لێهاتـوو و دڵسـۆزەكانی، لـەم هەڵبژاردنـەدا بەشـدار دەبێـت، چاوەڕوانیشـی لـە هاوڵاتیـان یٔەوەیـە، کـە وەک مـاف و یٔـەرک فراوانتریـن بەشـداری تێـدا بکـەن.


پێنـج سـاڵی رابـردوو، سـاڵانی بەرگـری لـە کوردسـتان و بەگژداچوونـەوەی یٔـەو هەمـووو پیلان و هەڕەشـە و پڕکێشـییانە بوو،کە لە ناوخۆ و دەرەوە کرانە سـەر کوردسـتان و قەوارە سیاسـییەکەی و کاروانـی گەشـەپێدان و پێشـکەوتنیان راگـرت. پارتیمان لـە بەرپەرچدانەوەی هەڕەشـەکاندا وەک هەمیشـە پشـکی پێشـڕەوایەتی بەرکـەوت. بـە پشـتیوانیی خوێنـی یٔاڵـی شـەهیدان و پێشـمەرگە قارەمانـەکان و دڵسـۆزانی گـەل بەرەنـگاری شـەڕانگێزی و پیلانـەكان بـووەوە و سـەرباری ڕەوشـی ناهاوکارانـە و گێچەڵـی نێوخۆیـی، خـۆی بـۆ هیـچ کام لـەو پڕکێشـییانە نەچەمانـد، تـا دواجـار کوردسـتان و قـەوارە دەسـتورییەکەی پارێـزران و دۆز و داوا ڕەواکانـی گەلـی کوردسـتان بـە زیندوویـی مانـەوە و پیـلان و شـەڕانگێزیی خیانه‌تـكاری شکسـتی هێنا.


لـە پێنـج سـاڵی رابـردوودا، پارتـی بـە پاڵپشـتیی نیشـتمانپەروەران ڕووبـەڕووی یٔـەو نەهجــە دەستورشــکێنەی بەغــدا وەســتایەوە، کــە بنەماکانــی تەوافــوق و شــەراکەت و هاوســەنگیی شــێواند و بودجــە و شایســتە داراییــەکان و مافــە دەســتورییەکانی خەڵکــی کوردسـتانی زەوت کـرد. بـە هاوکاریـی دڵسـۆزانی گـەل و دەسـت و بـازوی پێشـمەرگە و بـە خوێنـی هـەزاران شـەهید، سـەرکردایەتی شـەڕی پاراسـتنی کوردسـتانی کـرد و یٔەفسـانەی داعشـی تێکشـکاند. بە داڕشـتنی بنەمای یٔابووریی سـەربەخۆ ڕووبەڕووی شـەڕی برسـیکردن بـووەوە و سـەرباری دابەزینـی نرخـی نـەوت و لێشـاوی یٔـاوارەکان و خەرجیـی شـەڕی هـەزار کیلۆمەتریـی داعـش، توانـی کارێـک بـکات کوردسـتان بەرگـەی سیاسـەتی نانبڕیـن بگـرێ و نەشـکێ. کـە بەغـدا هەمـوو رێگەکانـی لێکگەیشـتنی داخسـت و چاوەڕێی خۆبەدەسـتەوەدانی لـە کوردسـتان دەکـرد، پارتـی بـە ڕابەرایەتـی سـەرۆک بارزانـی بـۆ یەکـەم جـار لـە مێـژوودا و لـە ڕیفراندۆمێکـی سەرتاسـەریدا، کـۆی گەلی کوردسـتانی لـە دەوری یەک یٔامانج کۆکـردەوە و سـەرباری هەڕەشـە و رێگرییـەکان، بڕیـاری سـەربەخۆییخوازیی نەتـەوەی کـوردی سەرخسـت.


دوای سـەرکەوتنی ڕیفراندۆمیـش کوردسـتانی لـە هەڕەشـەی سـەربازی و سیاسـی ویٔابـووری پاراسـت. کـە لەشکرکێشـی بـەرەو کوردسـتان هـات، پارتـی بـە گیانـی رۆڵەکانـی بەرگریـی لـە شـەرەف و شـکۆی کـورد و کوردسـتان کـرد، خەونـی یٔەوانـەی پوچـەڵ کـردەوە، کـە دەیانویسـت بـە چاوسـاغیی خاکفرۆشـان کوردسـتان داگیـر بکـەن و کۆتایـی بـە قـەوارە سیاسـییەکەی بێنـن. لـە ماوەیەکـی پێوانەییـدا هاوکێشـەی دژە کوردسـتانی بـە قازانجـی کوردســتان هەڵگێڕایــەوە. یٔابڵوقــە و ســزاکانی هەڵوەشــاندەوە و رایەڵەکانــی کوردســتانی لەگــەڵ جیهــان گرێدایــەوە. بــە دیبلۆماســیەت و حیکمەتــی سیاســی پێگــە و یٔیعتبــاری ناوچەیـی و جیهانیـی بـۆ کوردسـتان گێڕایـەوە.


لـەو چەنـد سـاڵە قەیراناوییـەدا، پارتـی سـەرباری هەمـوو یٔاسـتەنگ و گرفتـەکان، وەک خەسـڵەتە هەمیشـەییەکەی، شـانی دایە بەر بەرپرسـیاریی و ڕووبەڕووی قەیرانەکان بۆوە و بە هەمـوو توانایەکییـەوە یٔەرکـی خـۆی لـە حکومەتـدا بەڕێوەبـرد. بەرگەی ڕۆژگارە سـەختەکانی گـرت و کۆڵـی نـەدا تـا یٔاسـۆی چارەسـەری قەیرانـەکان دەرکەوتـن.


یٔەمـڕۆ، کـە بـەرەو هەڵبـژاردن دەچیـن، مەینەتـی و ڕۆژە سـەختەكان ڕوویـان لـە کۆتاییـە و یٔیــدی پێدەنێینــە قۆناغێکــی نــوێ، کــە بــە پشــتیوانیی گــەل دەکــرێ قۆناغــی دووبــارە درێژەپێدانـەوەی کاروانـی گەشـەپێدان و پێشخسـتنی کوردسـتان بێـت. بـۆ یٔـەم قۆناغـە پارتـی بەرنامـە و روانگایەکـی هەمەلایەنـەی نوێـی یٔاماده کـردووە، كه هه‌ڵقوڵاوی مێـژوو و خه‌باتی خۆیهتـی و دەیەوێـت لـە رێـی پەرلەمـان و حکومەتـی هەرێمـی کوردسـتانەوە بـۆ خزمەتـی خەڵکـی کوردسـتان جێبەجێـی بـکات.


پارتـی، کـە لـە یٔەرکەکانـی سەرشـان و بەدیهێنانـی بەڵێنەکانیـدا کەمتەرخەمـی نەنوانـد، لـە هەمـان کاتیشـدا بـە چاوێکـی واقیعبینانـە لـەو کـەم و کورتـی و ناڕێکییانـە دەڕوانـێ، کـە لـە کـۆی پرۆسـەی سیاسـی و حوکمڕانـی و یٔابووریـدا هـەن و چارەسـەرکردنیان لـە قۆناغـی داهاتـوودا وه‌ك هه‌میشـه بـە یٔەرکـی داهاتـووی خـۆی دەزانـێ.


لیسـتی (183)ى پارتیمـان لـە رێـی یٔـەم بەرنامەیـەوە، له‌ژێـر دروشـمی (بنیاتنانـی كوردسـتانێكی به‌هێـز) نەخشـەڕێی چاکسـازییەکی سەرتاسـەری و بەدیهێنانـی عەدالەتـی کۆمەڵایەتی و رەخسـاندنی هەلی کار و دەرفەتی یەکسـان و بەهێزکردنی ژێرخان و پەرەپێدانی کــۆی ســێکتەرەکانی ژیــان و گوزەرانــی داڕشــتووە. هەمــوو یٔەوانەیــش لــە کوردســتانێکی سـەربەرزدا کـە پارتـی وەک هەمیشـە لـە پێناویـدا خەبـات دەکات و بـەردەوام دەبێـت بـۆ جێبه‌جێكــردن و ســەلماندنی مافــە نه‌ته‌وه‌یــی و نیشــتمانییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.