Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:40

ئەمریکا نووسینگەی رێکخراوی رزگاریخوازى فه‌له‌ستین لە واشنتۆن داده‌خات

چونكه‌ پرۆژەكەی ئه‌مه‌ریكاى بۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل رەتكردووتەوە
کوردستان TV
100%


ئەمریكا بڕیاریدا نوێنەرایەتی فەڵەستین لە واشنتۆن دابخات، ئەویش دوای ئەوەی پرۆژەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل رەتكردەوە.

رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مریكی له‌ هه‌واڵیكیدا به‌ پشتبه‌ستن به‌ به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتنه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ره‌شنووسی ئه‌و ده‌قه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ جۆن بۆڵتن له‌باره‌ی بڕیاری رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین به‌كاری ده‌هێنێت.

به‌پێی ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جۆن بۆڵتن ئه‌مه‌ بڵێت"ئه‌مریكا هه‌موو كات له‌ پاڵ ئیسرائیلی دۆست و هاوپه‌یماندایه‌. له‌كاتێكدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ستپێكی دانوستانی راسته‌وخۆ و واتادار له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ، بۆیه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌م ئۆفیسه‌ به‌ كراوه‌یی ناهێڵێته‌وه‌".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند سەركردەكانی رێكخراوی تەحریری فەڵەستین رەخنەیان لەو پلانە گرتووە كە ئەمریكا بۆ ئاشتی دایڕشتووە، پێش ئەوەی چاویشیان پێی بكەوێت، هاوكات رەتیشیانكردۆتەوە كە سەبارەت بە هەوڵەكانی ئاشتی لەگەڵ حكومەتی ئەمریكادا وتووێژ بكەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو كە بەهۆی ئەو هەڵوێستەی فەڵەستینەوە، ئیدارەی ئەمریكا بڕیاریدا كە لەم كاتەدا نووسینگەی رێكخراوی تەحریر لە واشنتۆن دابخات.

جێی ئاماژەیە ساڵی رابردوو ئیدارەكەی ترەمپ هۆشداری دابووە فەڵەستینییەكان بەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتییەكەیان لە واشنتۆن دادەخات ئەگەرهاتوو دیالۆگیێكی جدی بۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێنەكەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.