هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوید كۆتاییان هات و هه‌ردوو پارتی حوكمڕانی سوید شكستیان هێناو پارتی دیموكراتی سوید، كه به‌ڕاست ره‌وه‌كان ناسراوه، بووه براوه‌ی یه‌كه‌م و ژماره‌یه‌ك پارتی تریش سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان تۆمار كرد.
به‌پێی زانیاریی ناوه‌نده فه‌رمیه‌كانی سوید، له هه‌لبژاردنه‌كاندا ،حه‌وت ملیۆن و نیو هاوڵاتی مافی ده‌نگدانی هه‌بوو، و ڕێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشته له‌سه‌دا 84 ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان 6000 بنكه‌بوون.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان 349 كورسییه.
به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتی دیموكراته‌كانی سوید (ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان) و پارتی مه‌سیحی و پارتی چه‌پ و پارتی سه‌نته‌ر سه‌ركه‌وتنێكی دیاریان به‌ده‌ست هێنا.
هه‌ردوو پارتی حوكمڕانیش، واته پارتی سوسیال دیموكرات و پارتی ژینگه، ژماره‌ی كورسییه‌كانیان كه‌می كردووه.
ئه‌گه‌رێكی به هێز هه‌یه كه كوتله‌ی ڕاستڕه‌وه‌كان چه‌ند حه‌فته‌یه‌كی تر و له ڕێگای هاوكاری ڕه‌گزپه‌رسته‌كانه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن.
ئه‌نجامه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ى بوون:-
١/ پارتی دیموكراتەكانی سوید (واتە رەگەزپەرستەكان) و پارتی مەسیحی و پارتی چەپ و پارتی سەنتەر سەركەوتنێكی دیاریان بەدەست هێنا.
ژمارەی كورسییەكانی پارتی ڕەگەزپەرستەكان لە ٤٢ كورسییەوە دەبێت بە ٦٢ كورسی.
ژمارەی كورسییەكانی پارتی مەسیحییەكان لە ١٦ كورسییەوە دەبێت بە ٢٣ كورسی.
ژمارەی كورسییەكانی پارتی سەنتەر لە ٢٢ كورسییەوە دەبێت بە ٣١ كورسی.
ژمارەی كورسییەكانی پارتی چەپ لە ٢١ كورسییەوە دەبێت بە ٢٨ كورسی.
٢/ هەردوو پارتی حوكمڕان، واتە پارتی سوسیال دیموكرات و پارتی ژینگە، دابەزینیان بە خۆیانەوە دی. پارتی سوسیال دیموكرات لە ١١٣ كورسییەوە كەم دەكات بۆ ١٠١ كورسی.
پارتی ژینگە لە ٢٥ كورسییەوە بۆ ١٥ كورسی كەم دەكات.
٣/ پارتی پارێزەران كەم دەكات و ژمارەی كورسییەكانی لە ٨٣ كورسییەوە دەبێت بە ٧٠ كورسی.
٤/ پارتی لیبرال ١٩ كورسییەكەی خۆی دێنێتەوە، واتە نەزیاد دەكات و نەكەم.
٥/ كوتلەی چەپ/سەوز (كە لە پارتی سوسیال دیموكرات و پارتی ژینگە و پارتی چەپ پێكدێت) ١٤٤ كورسی بەدەست هیناوە.
٦/ كوتلەی ڕاستڕەو (كە لە پارتی پارێزەران و پارتی لیبرال و پارتی سەنتەر و پارتی مەسیحی پێكدێت) ١٤٣ كورسی بەدەست هێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.