ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 10/9/2018، لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی باره‌گاكانی حزبی (حدك) و (حدكا)یان له شارى كۆیه كرد ، به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دواین ره‌وشى ناوچه‌كه و ئاماده‌كردنی راپۆرتێكى تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی موشه‌ك بارانكردنی باره‌گاكانیان له‌لایه‌ن سووپاى ئیرانه‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسانى هه‌ردوو حیزب، سوپاسى هه‌لوێستى جوامێرانه‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستانیان كرد له هه‌مبه‌ر ئیدانه‌كردنى ئه‌و تۆپبارانه‌و دا‌واشیان كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێم هاوكارى ماددیی و مه‌عنه‌ویان بكات و ئه‌و كاره‌ساته‌ش به ته‌واوى نوێنه‌رایه‌تى و كۆنسۆلگهرى وولاتانى بیانى له هه‌رێمى كوردستان بگه‌ینرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.