فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو ئێرانی به‌وه تاوانبار كرد كه كرده‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و پشتیوانیكردنی له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا و هاوكاتیش رایگه‌یاند به‌نیازن به‌مزووانه له كه‌ندوای باشووری ئێران و ده‌ریای سووردا مانۆڕی سه‌ربازیی ئه‌نجام بده‌ن.
سكات ستێرن فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پێنجه‌می ده‌ریایی كه بنكه‌ی ئه‌م هێزه ده‌ریاییه له به‌حره‌ینه، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازه له مانگی سێپته‌مبه‌ردا مانۆڕێكی سه‌ربازیی له ئاوه‌كانی كه‌نداو و ده‌ریای سووردا ئه‌نجام بدات كه ئامانج لێی پیشاندانی ئاماده‌یی هێزه‌كانیانه سه‌باره‌ت به گه‌ره‌نتی كردنی ئازادیی هاتووچۆ له گه‌رووه هه‌ستیاره‌كانی كه‌نداو و ده‌ریای سووردا.
ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وت كه مانۆڕه‌كه به ئاماده‌بوونی هاوپه‌یمانه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌شێكه له پلانی یه‌كه‌ی پێنجه‌می هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا بۆ ئاماده‌یی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مینی ده‌ریایی و پاراستنی ئاسایشی ئاویی له ناوچه‌كه‌دا.
لێدوانه‌كانی ئه‌م فه‌رمانده پلهباڵایهی ئه‌مریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نكردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن له‌سه‌ر پڕۆگرامی ئه‌تۆمیی و موشه‌كیی و هه‌روه‌ها ته‌نگه‌ژه‌كانی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.