دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی چوار گه‌نجی كورد به سه‌ربڕاوی له خانه‌قین فڕێده‌درێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ده‌ڕفێندرێن.
"شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا" به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش گه‌نج به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و مه‌زره‌عه ده‌چن، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له نێوان گه‌ڕه‌كى تۆڵه‌فرۆشی و گوندی یوسف به‌گ ڕێگه‌یان لێده‌گیرێت و دوان له‌و 6 گه‌نجه ڕاده‌كه‌ن و چواره‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌كه‌ونه به‌رده‌ستیان.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هه‌ر چوار گه‌نجه‌كه به سه‌ربڕاوی فڕێ دراونه‌ته‌وه ناو خانه‌قین له نزیك گونده‌كانی ئه‌لمه‌عدان و یوسف به‌گ، كه 2 له كوژراوه‌كان پێشمه‌رگه‌ن.
شێخ جه‌عفه‌ر ڕاشیگه‌یاند: خانه‌قین به ته‌واوی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له بارودۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق له جیاتی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه، له بیری پیلان گێڕان و ئاژاوه‌گێڕیدان بۆ خانه‌قینییه‌كان و شه‌ریان پێده‌فرۆشن و ده‌یانه‌وێ كورده‌كان له ناو خانه‌قین و گونده‌كان ده‌ورو به‌ری بچنه ده‌ره‌وه و چۆلی بكه‌ن.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر به‌رگری و خۆڕاگری و ئازایه‌تی خانه‌قینییه‌كان نه‌بوایه ئێستا خانه‌قینیش وه‌ك دوزخورماتوو له كورد پاكتاوكرابوو، شاره‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو به‌ڵام پێداگریان له سه‌ر مانه‌وه له زێدی باب و باپیران وای كردووه گیان له پێناو خانه‌قیندا به ئاسانی ببه‌خشرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاشكراشیكرد:كوشتن و بڕین و چاندنی بۆمب و ئیهانه‌كردنی خانه‌قینییه‌كان كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقه، ئه‌وانن به بیانووی گرووپی تیرۆرستییه‌وه چاو له خه‌ڵك سورده‌كه‌نه‌وه و ئازاریان ده‌ده‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه چۆل بكه‌ن.
ده‌شلێت سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵ و سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كانی دیكه ده‌ست له ناو ده‌ستن و هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له سه‌ربڕین و كوشتن و بڕین و تۆقاندن و تاڵانكردنی كورده‌كانی خانه‌قین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.