Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:45

میلیشیاکان له‌ به‌سره‌ ده‌ستیان به‌ کوشتنی خۆپیشانده‌ران کردووه‌

چه‌ند چالاكوانێكی خه‌ڵكی به‌سره‌ بۆ ڕۆژنامه‌یه‌ك قسه‌یان كردووه‌
کوردستان TV
100%


به‌رپرسانی عیراق دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه ‌شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌كاروباری عیراق هی ئه‌مڕۆ، یان دوێنێ نییه‌، به‌ڵكو بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

چالاكوانانی به‌سره‌یش ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن كه‌ پێگه‌ی هه‌ژموونی ئێران له‌ عیراق چه‌نده‌و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران چی بۆ سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.

چالاكوانان ده‌ڵێن كه‌ هه‌موو شتێك بۆ ئێران ده‌چێت و وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌ست و كرێكاری و نه‌وت و دراوی گرانبه‌ها و هه‌موو خه‌ڵكی به‌سره‌ ئه‌وه‌ ده‌زانن و له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌یشدا به‌سره‌ له‌ پارێزگه‌یه‌كی هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ بووه‌ته‌ هه‌ژارترین هه‌رێمی ناوچه‌كه‌.

چه‌ند چالاكوانێكی خه‌ڵكی به‌سره‌ كه‌ له‌ناو خۆپیشانده‌ره‌كاندان بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید قسه‌یان كردووه‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و ده‌ڵێن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون ئه‌گه‌ر له‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وام بن ده‌یانكوژن و هه‌مان ئه‌و چالاكوانانه‌ بۆ ڕۆژنامه‌كه‌یان دووپات كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و میلیشیایانه‌ ده‌ست به‌ كوشتنی ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان كردووه‌ و تا ئێستا چوار كه‌س به‌ نهێنی كوژراون و ته‌رمه‌كانیان له‌ شوێنی جودا جودا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی قسه‌ی چالاكوانان ئه‌و ڕووداوه‌یش پاش چه‌ند كاتژمێرێك دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی میلیشیاكانی ئه‌هلول هه‌ق سه‌ر به‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی دێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.