Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:56

شاژنى بەریتانیا پێشبینی جەنگی جیهانی سێیەم ده‌کات

شاژن: له‌ جه‌نگى جیهانى سێیەم هێزی وێرانکاری تەکنەلۆژیا به‌كاردێت
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی " ئیندپێندنتی" بەریتانی ئاشکرای کرد، كه‌ خاتوو "ئەلیزابیسی دووەم" شاژنى بەریتانیا پێشبینی دەکات جەنگی جیهانی سێیەم سەرهەڵبدات.

لە وتارێكیدا له‌ رۆژنامه‌ى ئاماژه‌پێكراودا بلاوكراوه‌ته‌وه‌، ئەلیزابیسی دووەم وتوویەتی" هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەکردووە کە رووداوێکی وەها مەترسیدار رووبدات، سەرباری ئەوەی ترس باڵ بەسەر هەموواندا دەکێشێت، بەڵام هەروەک چۆن هەندێک خەسڵەت و سیفەتی گەلەکەمان یارمەتی بەریتانیای دا کە بەهێزتربێت، ئەمجارەش دڵنیام بە‌هێزتردەبێت".

شاژنى بەریتانیا وتوویەتی" هەمووان دەزانن ئەمجارە شەڕ هەڵگیرسێت، شەڕی کلاشنکوف و فڕۆکە نابێت، بەڵکو هێزی وێرانکاری تەکنەلۆژیا دەبێت.

خاتوونی بەریتانیا لە وتەکەیدا باس لە وەڵامدانەوه‌ی هێرشی رووسیا دەکات و داوا لە خەڵکی بەریتانیا دەکات بەرامبەر ئەو هێرشانە یەکگرتوو بن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.