Erbil 15°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 15:36

مه‌سرور بارزانی : که‌رکووک داگیرکراوه‌ و رووداوه‌کان قبوڵکراو نین

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ بەڕێوه‌بەری سەنتەری هەماهەنگی ئه‌مریكا لە کوردستان و شاندی یاوه‌ری ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 9/9/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ جەنەراڵ جوزێف ئەندرسۆن بەڕێوه‌بەری سەنتەری هەماهەنگی لە کوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له سه‌ره‌تای‌ دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی باره‌گای حزبی دیموكرات له‌ كۆیێ نیشاندا و سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد و هیوای به‌ په‌له‌ چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان 
خواست.

دواتر دوا پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا و دووپات له‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزی هاوپه‌یمانان له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كارپێكراو كرایه‌وه‌ و تیشكخرایه‌ سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ و زیاتركردنی مه‌شق و راهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاماژه‌ به‌وه‌درا،‌ به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ تیشكخرایه‌ سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و بارودۆخی كه‌ركووك به‌تایبه‌تی، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌وێ رووده‌دات مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ و پێویسته‌ هۆكاری نیگه‌رانییه‌كان نه‌هێڵدرێن، له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند،به‌لای ئێمه‌وه‌ كه‌ركووك داگیركراوه‌ و رووداوه‌كان قبوڵكراو نین، پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی مادده‌كانی ده‌ستوور بارودۆخی كه‌ركووك بێته‌ چاره‌سه‌ر.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا ئاماژه‌ به‌ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درا، كه‌ پێویسته‌ به‌ره‌و په‌یوه‌ندی ستراتیژی بچێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ په‌ره‌ستاندنی چالاكی گرووپه‌ تیرۆریسته‌كان درا، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌جددی هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گشتی نه‌نرێت، پێشبینی ده‌كرێت له‌ داهاتوودا به‌ناو و فۆرمی دیكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر بكه‌ن.

 

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.