فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 10:40 خوله‌ك بۆردومانی چڕی چیای ئه‌لهوی له ده‌ڤه‌ری ئامێدی ده‌ستپێكردووه.
په‌یامنێرمان له ئامێدی پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌مه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چیاكه به بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و تا ئێستاش بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه گیانی و مادییه‌كانی بۆردومانه‌كه نه‌زانراون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به هۆی چڕی بۆردومانه‌كه ناتوانن له چیاكه نزیك ببنه‌وه.
شایه‌نی باسه چیای ئه‌لهوی ده‌كه‌وێته سه‌رووی سه‌یرانگای به‌رێسیلی له ئامێدی و به هۆی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له چیاكه چه‌ندان جاره له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیاوه بۆردومان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.