Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 23:16

هاتووچۆ له‌باره‌ى ده‌رهێنان و گۆڕینى مۆڵه‌تی شۆفێری تایبه‌ت و گشتى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ڕاده‌گه‌ێنێت

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆی هه‌رێم  زانیاری ده‌رباره‌ی گۆڕینى مۆڵه‌تى شۆفێری تایبه‌ت بۆ گشتى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ 

1.مۆڵەتەكە سیسته‌می نوێ‌ بێت تەنها تاقیكردنەوەی پراكتیكی پێ‌ ئەنجام دەدرێت .
2.سیستمی كۆن هەر دوو تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی پێ‌ ئەنجام دەدرێت

هاتووچۆ ده‌رباره‌ دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری گشتی ڕاشیده‌گه‌ێنێت 

پێویستە داواكار ئەم مەرجانەی تێدابێت :-
1.عێراقی بێت .
2.تەمەنی (20) ساڵی تەواو كردبێت .
3.ئەم پێداویستیانەی لە گەڵ خۆی بهێنێت (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و پێنج وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ئەصڵی یەكانی دا .


 هاتووچۆ له‌باره‌ی  زانیاری دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری تایبەتیش بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ 


پێویستە داواكار ئەم مەرجانەی تێدابێت :-
1.عێراقی بێت .
2.تەمەنی (18) ساڵی تەواو كردبێت .
3.ئەم پێداویستیانەی لە گەڵ خۆی بهێنێت (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و پێنج وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ئەصڵی یەكانی دا


شوان  عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.