Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 23:04

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داواکراو بوو

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی دوكان - بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاری – ئیدارەی ڕاپەڕین فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە .

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبار ( س ، م ، ع ) ، لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە دەستگیركرا كە پێشتر لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاری – ئیدارەی ڕاپەڕین فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی .

لە ئێستادا تۆمەتبار گواستراوەتەوە بۆ بنكەی ناوبراو لەئیدارەی ڕاپەڕین بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە یاساییەكان لەگەڵیدا .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.