Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 23:04

دادگایه‌کی میسر سزای سێداره‌ی 75 له‌ لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی پشتڕاست کرده‌وه‌

ئه‌م كه‌سانه‌ ساڵی 2013 كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ پشتیوانیی و داكۆكیی له‌ مه‌حه‌مه‌د مورسی و گروپی ئیخوان موسلیمین ساز كردبوو
دادگایه‌كی میسر سزای سێداره‌ی 75 له‌ لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی پشتڕاست كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دادگایه‌ك له‌ میسڕ به‌ تۆمه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی و لایه‌نگیریی له‌ محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته‌، سزای سێداره‌ی بۆ 75 له‌ هاوڵاتییانی میسر دیاریكردووه‌. 

ئه‌م كه‌سانه‌ ساڵی 2013 كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ پشتیوانیی و داكۆكیی له‌ مه‌حه‌مه‌د مورسی و گروپی ئیخوان موسلیمین ساز كردبوو، كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ كوژرانی سه‌دان خۆپیشانده‌ری كۆتایی پێهات.

له‌ناو ئه‌و 75 كه‌سه‌دا رێبه‌رانی دیاری ئیخوان موسلیمین ده‌بینرێن، كه‌سانی وه‌ك عوسام عوریان، محه‌مه‌د بلتاجی و سه‌فوه‌ت حیجازیی، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ 60 رۆژ ده‌رفه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ تانه‌ له‌ بڕیاری سزاكه‌یان بده‌ن.

هه‌ڵبه‌ت جیا له‌مانه‌ ژماره‌یه‌ك رێبه‌ری دیاری ئیخوان موسلیمین سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ دیاریكراوه‌، له‌ناویشیاندا محه‌مه‌د به‌دیع رێبه‌ری ئیخوان موسلیمین.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ هه‌روه‌ها 600 ئه‌ندام و لایه‌نگری دیكه‌ی گروپی ئیخوان موسلیمین سزای زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.