عه‌لی عه‌ونى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی کوردستان و دڕندەیی داگیرکەران نووسیویه‌تى ، ڕۆژى 8-9-2018 بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکرات بەر پەلاماری دڕندەکانی کۆماری ئیسلامی فارسی کەوتن ، دەوڵەتی کوردستان لە ساتەوەختی لەدایکبوونە ، تورکیا و ئێران شێتانە پەلاماری کوردستان و کوردان دەدەن.
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت لە ناوخۆ خیانەتکارانی شانزەی ئۆکتوبەر و دەست و پێوەندەکانیان خەریکی دڵ‌سارد کردنی کوردستانیان و بنکۆڵ کردنی حکومەتی کوردستانن،
بەڵام کرمانج دبێژن:«قەولێ سەیێ ھار چل رۆژن»داگیرکەران لە مردن نزیک دەبن ، ئەوانەی دەیانەویست بۆ ھاوکاریی برایانیان بچنە عەفرین، با بفەرموون لە دژی ئەم پەلامارە ھەڵوێست بنوێنن.
عه‌لی عه‌ونی ڕاشیگه‌یاند ، ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەین ئەگەر تەنانەت ھەولێریش بۆردمان بکەن.
له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، بۆ حکومەتی بەناو عێراق ئەگەر بوونی ھەبێت، شەرمەزارییەکی گەورەیە ، بۆ ئەمریکا و ئەورۆپا کە نەیانھێشت ئێمە سەربەخۆ بین، ئێستا با بھێن و ئەو سنورەی نەیانھێشت ئێمە بە سەربەخۆیی بیپارێزین، لە پەلاماری داگیرکەران بپارێزن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.