Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 13:03

سوودی بێده‌نگی له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌

خانه‌كانی مێشك نوێده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ گشتی خه‌ڵك وا تێگه‌یشتوو كه‌ بێده‌نگی ته‌نیا له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سوودی هه‌یه‌ ، به‌ هۆی بێزاربونت به‌ قسه‌كردن له‌گه‌ل خه‌ڵكانێكی ناتێگه‌یشتوو ، یا بۆ ئه‌ه‌ی وشه‌یه‌كی هه‌له‌ بەکارنەهێنیت و دواتر پەشیمان بیت.

به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ بێدەنگی لەرووی تەندروستیەوە زۆر سوودی دیکەی هەیە و پێویستە هەوڵبدەیت زۆرترین کات بێدەنگی هەڵبژێریت .

یه‌كێك له‌ سووده‌كانی بێده‌نگی له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ نوێکردنەوەی خانەکانی مێشکه‌ ، واته‌ خانه‌كانی مێشك له‌ كاتی بێده‌نگی هه‌ست به‌ حه‌سانه‌وه‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆی نێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش ، هه‌روه‌ها کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی و ماندوونی مێشک ، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی  به‌ هۆی بێده‌نگییه‌وه‌ رووده‌ده‌ن .

سودێكی دیكه‌ی بێده‌نگی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فێری ئارامیت دەکات و میهرەبان دەبیت ، زۆر کەم هەڵدەچێت و زاڵدەبیت بەسەر تووره‌ییه‌كانتدا ، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بێده‌نگی شەکەتی جەستەی و کرژبوونی مێشک کەمدەکاتەوە، بۆ نمونە زۆر کات بەهۆی گفتوگۆ و قسەی زۆرەوە هەستدەکەیت سەردێشێت جەستەت ماندووە هیچیش نەکردووە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.