Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:52

خه‌ونی کورد 2 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێنا

ماوه‌كه‌ی 90 خوله‌كه‌
کوردستان TV
100%


فیلمی دیكۆمێنتاری " خه‌ونی كورد " دوای چه‌ند نمایشێكی له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی وڵات و به‌ ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵات ، له‌ ئێسپانیا به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێكی جیهانی ده‌كات و 2 خه‌ڵاتیش به‌ده‌ستده‌هێنێت .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ " كه‌ی به‌هار " ئاشكرایده‌كات ، وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ه‌ك بۆ نمایشكردنی فیلمی " خه‌ونی كورد " له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، له‌ ئێستادا ئه‌م فیلمه‌ به‌شداریى له‌ فێستیڤاڵى ئیزلانتێله‌ كردووه‌ له‌ ئیسپانیا كه‌ فێستیڤاڵێكى جیهانییه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ خه‌ڵاته‌كانى بینه‌ران و باشترین ده‌رهێنانى به‌ده‌ست هێناوه‌ . 

فیلمی " خه‌ونی كورد " ماوه‌كه‌ی 90 خوله‌كه‌ و دوای دوو ساڵ كاركردن و سالێكیش وه‌ك ئێدیت كردن و داڕشتنى ده‌نگ و موزیك له‌ پۆست پڕۆده‌كشن له‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌رهێنه‌ری كورد " كه‌ی به‌هار " و ده‌رهێنه‌ری به‌ریتانی " كڵاودیۆ فۆن پڵانت " به‌رهه‌مهێنراوه‌ .

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ په‌یامى بانگه‌وازى به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان و سه‌لماندنى مافى ڕه‌واى گه‌لى كورد و كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى باشوورى كوردستانه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى خۆیان ، تاكه‌ فیلمى دیكۆمێنتارییه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ باس له‌ به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان ده‌كات  .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.