Erbil 12°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:41

پارتی و یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

خۆپیشاندانەكانی بەسرە و بۆردومانی هه‌ردوو باره‌گاكانی حیزبی دیموكرات ئیدانه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

هەردوو فراكسیۆنی  پارتی و یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، راگەیاندراوێكی هاوبەش لەبارەی و بۆردومانكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی كوردانی رۆژهەڵات لە شاری كۆیە بڵاوكردەوە.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 8-9-2018، هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوونیدا له‌ شاری به‌غدا دوو به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا پشتگیری و پشتیوانی داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سڕه‌یان كرد، كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌و داوای خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌ی هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ردوو فراكسیۆن نیگه‌رانی خۆیان له‌ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رو برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تر له‌ به‌سڕه‌ راگه‌یاندو پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیان ئاڕاسته‌ی كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان و هیوای چاكبوونه‌وه‌شیان بۆ برینداره‌كان خواست، هه‌روه‌ها داواشیان له‌ حكومه‌تی عیراق كرد هه‌رچی زووه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌ بدات و خزمه‌تگوزارییه‌ پێویستییه‌كان بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و شاره‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی تری هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ر هاووڵاتییانی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كورستان كرا كه‌ له‌ شاری كۆیه‌ نیشته‌جێن، كه‌ به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌ی بۆ سه‌ریان چه‌ندین هاووڵاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كۆیه‌ شه‌هیدو برینداربوون.

هه‌رله‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داواكراوه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ رابگیرێن و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیشیان له‌ كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان و هیوای چاكبوونه‌وه‌شیان بۆ برینداره‌كان خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.