سه‌باره‌ت به بۆمبباراكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) له كۆیه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ی بۆمببارانی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) له قه‌زای كۆیه
ئه‌مڕۆ 8/9/2018، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دییموكراتی كوردستان (حدك)یان له قه‌زای كۆیه بۆمبباران كرد و بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی چه‌ند كه‌سێك و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
به‌ناوی خۆمان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م بۆمببارانه ده‌كه‌ین و داواكارین هه‌رچی زووه پێشیلكردنى سه‌روه‌ریى خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێندرێت.
له هه‌مان كاتیش‌دا ناڕه‌زاییی خۆمان ده‌رده‌بڕین له به‌كارهێنانی خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و هه‌ر هه‌وڵێكی هاوشێوه كه ببێته پاڵنه‌رێك بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی له هه‌رێمی كوردستان و داواكارین رێز له سه‌روه‌ری و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌م بۆمببارانه ده‌كه‌ین و هیوای زووچاكبوونه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. داواش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه فریاى لێقه‌وماوان بكه‌ون.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2018/9/8
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.