ڕاگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکرات (حدکا) و (حدك) لە شارۆچکەی کۆیە، لهلایهن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانهوه بۆمباران كران، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشە دهكات و کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 8/9/2018 بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکرات (حدکا) و (حدك) لە شارۆچکەی کۆیە، لهلایهن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانهوه بۆمباران كران، کە بەو هۆیەوە چەند كهسێك شەهید و بریندار بوون.
ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانە، و بە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاک و سەروەری وڵاتەکەمان دەزانین. لە هەمان کاتدا، هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان بە سەرکردایەتی هەردوو حیزبی دیموکرات و کەسوکار و هاوڕێیانی شەهیدەکان دەگەیەنین هیوای زووچاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکانییان دەخوازین.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.