له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، ڕاگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: به هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه 2 شه‌هید و 3 بریندارمان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگهیێندراوهكهیه:
ڕاگه‌یه‌ندراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
"سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 17ی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی، كاتژمێر 10 و 30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی كۆماری تێرۆریستیی ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی فڕۆكه و مووشه‌ك بنكه و كه‌مپه‌كانی حیزبی دێموكراتی كرده ئامانج و زۆر به چڕی و به‌ربڵاوی بۆردوومانی كرد.
ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستییه‌ی كۆماری ئیسلامیی به‌زاندنی سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێمی كوردستانه داوا له بیروڕای گشتی ده‌كه‌ین پێش به پێشێلكارییه‌كانی ڕێژیمی دژی گه‌لیی كۆماری ئیسلامی بگرێت.
به داخه‌وه له‌و كرده‌وه تێرۆریستییه‌دا، وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران 2 شه‌هید و 3 بریندارمان هه‌یه.
له چۆنیه‌تی ورده‌كارییه‌كان دواتر ئاگاداری بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.