Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 19:08

سووده‌ سه‌رسوڕھێنه‌ری ئاوی سپلیت بزانه‌

بۆ خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ست نادات
کوردستان TV
100%

ئایا تا ئێستا زانیوته‌ ئاوی سپلیت زیپكه‌و زیوان له‌ ده‌م و چاو ناھێڵێت؟ سوودی ئاوی سپلیت سوودی زۆره‌ له‌م شه‌ش خاڵه‌ كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه‌:

1- بێ دوو دڵی ده‌م و چاوت به‌ ئاوی سپلیت بشۆ چونكه‌ ئاوێكه‌ خوێ و ماده‌ی زیان به‌خشی تێدا نیه‌ كه‌ زه‌ره‌ری بۆ پێست ھه‌بێت.

 2-بۆ ئاودانی گوڵ و ڕووه‌كه‌كان چونكه‌ وه‌ك ئاوی موقه‌ته‌ر وایه‌ و خوێ و كانزاكانی تێدا نیه‌ و سوود به‌خشه‌ بۆ ڕوه‌كه‌كان.

3- بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی گیانله‌به‌ران به‌سووده‌ به‌ڵام بۆ خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ نابێت.

 4- بۆ ئوتو كردن به‌سوده‌ چونكه‌ ئاوێكه‌ كلسی تێدانیه‌ و كلس ناكات.

 5- بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوێنه‌ و شوشه‌ زۆر باشه‌ ھیچ په‌ڵه‌یه‌ك جێ ناھێڵێت.

 6- بۆ ڕادێته‌ری سه‌یاره‌ به‌كاری بھێنه‌ چونكه‌ خوێی تێدانیه‌ و ھاوشێوه‌ی ئاوی موقه‌تره‌

تێبینی : به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك بۆ خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ست نادات.

سه‌رچاوه‌/ هه‌واڵ

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.