لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه ، دهفتهری سیاسی حزبی دیموكراتى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین کە کاتژمێر ١٠:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
حزبی دیموكراتى كوردستان ڕاشیدهگهێنێت ، لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشە دا، فڕۆکەی بی سەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە، هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە. بە داخەوە ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب بە هۆی ئەم هێرشەوە، شەهید و بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوو دا زانیاریی زیاتر بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.