شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی رووسیا له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چه‌كی رۆژی قیامه‌ت بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
چه‌كه‌كه ناوی (ستاتۆس 6) ه ، به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رۆژئاوا به چه‌كی رۆژی قیامه‌ت ناویان ناوه.
به پێی پێگه‌ی بزنس ئینسایده‌ری ئه‌مریكی، چه‌كی رۆژی قیامه‌ت سه‌ره ئه‌تۆمی لێ ده‌به‌سترێت و هێزی وێرانكارییه‌كه‌ی ده‌گاته 20 تا 50 ملیۆن ته‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ڤاسیلی داندیكین، شاره‌زای سه‌ربازی رووسیا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: چه‌كی رۆژی قیامه‌ت ژێرئاوێكه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له قووڵایی ده‌ریا رێده‌كات و به‌بۆمبی ئه‌تۆمی پاڵپشت كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: چه‌كی رۆژی قیامه ده‌توانێ وێرانكارییه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له هه‌ردوو شاری هیرۆشیماو ناكازاكی وڵاتی ژاپۆن بهێنێته ئاراوه ، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا بۆردومانكرا.
گوتیشی: رووسیا ئه‌م چه‌كه ته‌نها له كاتی پێویست و به‌رگریكردن له‌خۆی به‌كاردێنێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه /سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.