Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:07

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر گۆشتی به‌ستودا گیرا

گۆشته‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری بۆ له‌ناو بردنی
کوردستان TV
100%


 
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌ێه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر گۆشتی به‌ستودا گیراوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ویستویه‌تی به‌ نرخی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت " گۆشته‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی یاسای ده‌كه‌نه‌وه‌ "

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-وه،‌ له‌ كۆگایه‌كی گۆشت فرۆشتن له‌ گه‌ڕه‌كی هوانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 490 كیلۆگرام گۆشتی به‌ستودا ده‌گیرێت،‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ویستویه‌تی به گۆشتی فرێش و نرخی خۆماڵی به‌ خه‌ڵكی‌ بفرۆشێت.

وتی؛ بۆ چاوبه‌ستكردن له‌‌‌ هاوڵاتیان له‌وه‌ی گۆشته‌كه‌ی خۆماڵیه‌، خاوه‌نه‌كه‌ی گۆشته‌ هاورده‌كراوه‌كانی له‌ كارتۆنه‌كه‌ی خۆی ده‌رهێناوه‌ و كردوویه‌تیه‌ ناو فه‌رده‌وه‌ پاشان له‌ به‌فرگره‌كانی كۆگاكه‌ی دایناوه‌، كه‌ به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌ به‌شێكی زۆری گۆشته‌كه‌ی بۆنی كردوه‌.

وتیشی؛ به‌پێی یاسای بازرگانی، ده‌ستكاری كردنی لیبڵ و شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی سه‌ر كارتۆنی كاڵاوشمه‌كه‌كان به‌ فێڵی بازرگانی ئه‌ژمارده‌كرێت سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی داناوه‌.

هه‌روه‌ك داوای له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد له‌كاتی بازاڕ كردن به‌وردی سه‌رنج بده‌نه‌ به‌رواری به‌سه‌رچونی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ده‌یكڕن هه‌روه‌ها له‌كاتی كڕینی گۆشت له‌ مۆره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی دڵنیا ببنه‌وه‌، له‌كاتی هه‌بونی هه‌ر سه‌رپێچیه‌كدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كان راشیگه‌یاند؛ له‌كۆگاكه‌دا و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌فرگره‌كان و كۆته‌ و ئه‌و قولاپانه‌دا گیراوه‌ كه‌ له‌ پیشه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت و گۆشته‌كه‌شی ره‌وانه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی‌ بۆ له‌ناو بردنی كراوه هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.