Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:20

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌مه‌ڕ دۆخى به‌سره‌ کۆبووه‌وه‌

نوسینگه‌ی عه‌بادی: نابێت ده‌ستدریژی بكرێته‌ سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق تاوتوێی دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری به‌سره‌ی كرد و پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیانیشی خسته‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌ مافی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی هاووڵاتیان و ده‌وڵه‌ت سوره‌ له‌سه‌ر پاراستنی گیانی‌ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌. 

له‌ به‌شێكی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیدا هاتووه‌ نابێت ده‌ستدریژی بكرێته‌ سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ش ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ كه‌ داوای به‌كارهێنانی هێز ده‌كات له‌ دژی خۆپیشانده‌ران.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوورخستنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كانی له‌ بارودۆخی ئێستای به‌سره‌ به‌ گرنگ زانیوه‌، و دوایكردووه‌ دۆسیه‌ی ئه‌منی بۆ ململانێی سیاسی به‌كارنه‌هێنرێت.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و تائێستا 9 خۆپیشانده‌ر كوژراون و ده‌یانی‌ دیكه‌ش بریندار بوون، له‌ به‌رامبه‌ردا خۆپیشانده‌ران ده‌ستیانكردووه‌ به‌ سوتاندنی باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان و سه‌قفی داواكاریه‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.