Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:44

ئێران خاڵی سنوری شه‌لامچه‌ی داخست و داواش له‌ هاولاتیانى ده‌کات به‌سره‌ جێبهێڵن

ئێران كاردانه‌وه‌ی دژی سووتاندنی كونسوڵخانه‌ى له‌ به‌سره‌ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


ئێران خاڵی سنوری شه‌لامچه‌ی داخست و داواش له‌ هاولاتیانى ده‌كات عێراق جێبهێڵن
ئێران كاردانه‌وه‌ی دژی سووتاندنی كونسوڵخانه‌ى له‌ به‌سره‌ هه‌یه‌

ئێران له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا دژی سووتاندنی كونسوڵخانه‌ى وولاته‌كه‌ى له‌شاری به‌سره‌، خاڵی سنوری شه‌لامچه‌ی نێوان ئێران و شارى به‌سره‌ی به‌ ڕووی هاولاتیانى عێراقدا داخست ، كه‌ دواى ئه‌م بڕیاره‌ جموجولى هاولاتیانى هه‌ردوولا له‌ سنوورى شه‌لامچه‌ وه‌ستاوه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش له‌ راگه‌یندراوێكدا ئیدانه‌ى سووتاندنى كۆنسولخانه‌ى وولاته‌كه‌یان له‌ به‌سره‌ كردو وتى" بیناى كۆنسولخانه‌كه به‌ ته‌واوى سووتاوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تى عێراق به‌رپرسیاره‌تى سووتاندنى كۆنسولخانه‌كه‌مان له‌ به‌سره‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ‌باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غدا له‌ راگه‌ێندراوێكدا ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى كردو داوا له‌ هاوڵاتیانی ده‌كات شارى به‌سره‌ جێبهێڵن.

كه‌نالى "سكای نیوز"ى عه‌ره‌بى به‌یاننامه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی به‌شێوه‌كی بچڕبچڕ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌، كه‌ بالیۆزخانه‌كه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئێران ده‌كات كه‌  ده‌ستبه‌جێ شاری به‌سره‌ جێبهێڵن.

كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانیش له‌سه‌ر سووتاندنى باره‌گاكه‌ى له‌ به‌سره‌ له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ی له‌ به‌سره‌ روویدا كارێكی دڕندانه‌ی دوور له‌ ره‌وشت بووه، له‌ لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌.

محه‌مه‌د ئیسماعیل، به‌رپرسی رایگه‌یاندنی كونسوڵخانه‌ی ئیران له‌ به‌سره‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتى" ته‌لاری كونسوڵخانه‌كه‌ به‌ ته‌واوی سووتاوه‌ و و وتیشی" كونسوڵخانه‌ی ئێران چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ رووداوه‌ سیاسییه‌كانی عیراقه‌وه‌ نییه‌و ته‌نها ڤیزا بۆ هاولاتیان ده‌رده‌كات.

وتیشى" ئێمه‌ هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو به‌ سووتانی كونسوڵخانه‌كه‌مان تۆمه‌تبار ناكه‌ین، ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاری كونوسڵخانه‌كه‌ ته‌نها پێشكه‌شكردنی ڤیزا و خزمه‌تگوزاری بووه‌ بۆ هاوڵاتیان، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی روویدا، دووره‌ له‌ ره‌وشته‌وه‌.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.