Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 02:32

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق: نیگه‌رانین له‌ سووتاندنى  کونسوڵخانه‌ی ئێران 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئێران بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (107 وشە)
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ به‌سره‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و كاره‌ زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌بێت.  

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند" ئێمه‌ دلگرانین به‌ سووتاندنى كۆنسولخانه‌ى ئێران له‌ لایه‌ن هه‌ندێ خۆپیشاده‌ره‌وه‌، كه‌ ئه‌م كاره‌ له‌گه‌ل ئه‌ركى رێزگرتن له‌ مێواندارى نوێنه‌رانى ولاتانى بیانى یه‌ك ناگرێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین دوور كه‌ونه‌وه‌ له‌و جوره‌ كاره‌و داواش له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى و خۆجێى ده‌كه‌ین كه‌ باره‌گاى كۆنسولخانه‌كانى وولاتان  له‌ به‌سره‌ بپارێزن .

ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی خۆیان له‌ به‌سره‌ تێده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر نیگه‌رانی هێرشكردنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێرانن له‌و شاره‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.