Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:14

‌کۆنسوڵخانه‌ی ئێران: ئه‌وه‌ی له‌ به‌سره‌ روویدا کارێکی دڕندانه‌ی دوور له‌ ره‌وشت بووە ‌

كۆنسوڵخانه‌ی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر سووتاندنى باره‌گاكه‌ى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

‌كۆنسوڵخانه‌ی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر سووتاندنى باره‌گاكه‌ى له‌ به‌سره‌ له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بلاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ی له‌ به‌سره‌ روویدا كارێكی دڕندانه‌ی دوور له‌ ره‌وشت بووه، له‌ لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌.

محه‌مه‌د ئیسماعیل، به‌رپرسی رایگه‌یاندنی كونسوڵخانه‌ی ئیران له‌ به‌سره‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتى" ته‌لاری كونسوڵخانه‌كه‌ به‌ ته‌واوی سووتاوه‌ و و وتیشی" كونسوڵخانه‌ی ئێران چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ رووداوه‌ سیاسییه‌كانی عیراقه‌وه‌ نییه‌و ته‌نها ڤیزا بۆ هاولاتیان ده‌رده‌كات.

وتیشى" ئێمه‌ هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو به‌ سووتانی كونسوڵخانه‌كه‌مان تۆمه‌تبار ناكه‌ین، ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاری كونوسڵخانه‌كه‌ ته‌نها پێشكه‌شكردنی ڤیزا و خزمه‌تگوزاری بووه‌ بۆ هاوڵاتیان، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی روویدا، دووره‌ له‌ ره‌وشته‌وه‌.

ئه‌مرۆ هه‌ینى میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره‌و سووتاندویانه‌، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ كونسوڵخانه‌كه‌ نه‌سوتێنراوه‌، بەڵام سایتی "رووسیا تودەی" گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە دەوترێت کاتی سووتاندنی کونسوڵخانەکەیە.

سه‌ره‌تا شایه‌تحاڵه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ رایانگه‌یاند" خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ به‌سره‌ نزیكبونه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌یه‌ك چالاكوان وتویانه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره‌ به‌رداوه‌ و سووتاندویانه‌.

دواتر چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی وه‌ك سایتی "مربه‌د و غه‌د پرێس" بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رانیان له‌ ته‌لاری كونسوڵخانه‌كه‌ دوورخستوه‌ته‌وه‌.

هه‌ندێك میدیای دیكه‌ی عیراقیش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ خۆپشانده‌ران دوای سووتاندنی كونسوڵخانه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ كشاوه‌نه‌ته‌وه‌، بەڵام سایتی "روسیا تودەی" گرتەیی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە دەوترێت کاتی سووتاندنی کونسوڵخانەکەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.