بەمەبەستی میکانیزمی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک بە هاووڵاتیان، لەئێستا "ئەنجوومەنی ئابووری" بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن.
لهم بارهوه ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری سندوقی پڕۆژەی بچووک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند" ماوەیەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پێدانی قەرز بۆ پڕۆژەی بچووک بە گەنجان و هاووڵاتییان وەستاوە، بۆیە لەئێستا کە بارودۆخی دارایی بەرە و باشتر دەڕوات دەمانەوێت دەست بە پڕۆژەکە بکەینەوە".
بەڕێوەبەری سندوقی پڕۆژەی بچووک ئاماژهی بهوهشكرد، دەیانەوێت بە میکانیزمێکی نوێ دەست بە پێدانی قەرزەکە بکەنەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، بەهاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی دارایی، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن، کە تێیدا چەند مەرجێک دیاری دەکرێن، لەڕووی پێدانی بڕی قەرزەکە بە چ پڕۆژەیەکی بچووک و شێواز و کاتی دانەوەش دیاری دەکات.
ئارام ئەنوەر له كۆتایی لێدوانهكهی بۆ سایتی باسنیوز ئاشکراشی کرد، کە کاتی دەستکردنەوە بە خەرجکردنی بڕی قەرزەکە لە دەست حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بڕی قەرزەکە هاوشێوەی پێشوو بەگوێرەی پڕۆژەکە لە یەک ملێۆن دینار تا 15 ملیۆن دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.