Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:42

ناوه‌ندی شانۆی تاڤ پرۆژه‌یه‌ک بۆ شانۆ راده‌گه‌ێنێت

تایبه‌ت به‌ سیسته‌م كردن و به‌ یاساكردنی شانۆ
کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی شانۆی تاڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه‌ ئاماده‌سازی ده‌كات بۆ سیمپۆزمێكی تایبه‌ت به‌ سیسته‌م كردن و به‌ یاساكردنی شانۆ، له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا ده‌یخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پرۆگرام و هه‌نگاوه‌كانی سیمۆزمه‌كه‌:_

ڕۆژی یه‌كه‌م/ پێشكه‌ش كردنی سێ توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕو تایبه‌ت مه‌ند له‌بواره‌كانی:_

۱_په‌روه‌رده‌و پێداگۆكی شانۆیی.

۲_ چۆن بتوانین پرۆژه‌ و نمایشه‌شانۆیه‌كان له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ رێژییه‌وه‌ وابكرێت بۆ ماوه‌ی ساڵێك بێ دابڕان هۆڵه‌كانی شانۆ بێ نمایش نه‌بن.

۳ـ ڕۆڵ و كاری كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی له‌ بره‌ودان به‌ دروستكردنی شانۆدا.

ڕۆژی دووه‌م:_

دروستكردنی ژورێكی تایبه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیپو گروپ و ناوه‌نده‌كانی شانۆ وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی شانۆی تاڤه‌وه‌ داوایان لێده‌كرێت، كه‌ هه‌ر شوێنێك به‌ ئایدیاو تێڕوانینی خۆی كارو پرۆژه‌ی ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ به‌ سیسته‌م كردنی شانۆ دابڕێژین.

دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ند شانۆ كارو پارێزه‌رو په‌رله‌مانتار تێیدا به‌شدارن، ڕه‌شنوسی پرۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌نوسرێت و پاشان پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری په‌رله‌مان ده‌كرێت و دواتر پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كرێت.

له‌ ئێستاوه‌ ناوه‌ندی شانۆی تاڤ  داوا له‌ شانۆكاران و ڕۆشنبیران و بینه‌رانی شانۆ ده‌كات هه‌ر تێبینی و پێشنیارێكیان هه‌یه‌ ئاڕاسته‌یان بكه‌ن .

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.