باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: په‌یكه‌ره‌ی سه‌ری سه‌ربازه هه‌خامنشییه‌كه كه شوێنه‌وارێكی مێژوویی ئێرانه ڕاده‌ستیان كرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر، (گوڵام عه‌لی خۆشڕوو) باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: ئه‌م شوێنه‌واره كۆنه (90) ساڵ به‌ر له ئێستا له ئێران دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند ساڵ دواتر دزراو هه‌رچی ئێران هه‌وڵیدا بیگه‌ڕێنێته‌وه بێ سوود بوو.
ئه‌و وتیشی، دوای به‌دواداچوونی ئێران، كاتێك ئه‌م شوێنه‌واره ئێرانییه له بازاڕێكی نایاسایی له نیویۆرك بۆ فرۆشتن دانرا، تانه‌یه‌كمان نووسی و سه‌لـماندمان كه ئه‌م شوێنه‌واره هی ئێرانه.
باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م شوێنه‌واره ئێرانییه له لایه‌ن داواكاری گشی ئه‌مریكا له نیویۆرك ڕاده‌ستی ئێران كراوه‌و به‌م نزیكانه ئه‌م په‌یكه‌ره هه‌خامنشییه ده‌گاته‌وه ئێران.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.