Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:00

برسی کردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان

زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی توشی مرۆڤ ده‌بن، شه‌كر یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانیان.
کوردستان TV
100%

42 ڕۆژ شه‌كر مه‌خۆ، خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌مرن، چونكه‌ شه‌كر خۆراكی ئه‌م خانانه‌یه‌.

دكتۆر ڕایمۆند فرانسیس نوسه‌ری سێ كتێبی زۆر به‌ناوبانگه‌ له‌ بواری پزیشكیدا و بریتین له‌:

1- هه‌رگیز نه‌خۆش مه‌كه‌وه‌.

2- له‌ شێرپه‌نجه‌ مه‌ترسه‌

3- جارێكی تر قه‌ڵه‌و مه‌به‌.

د. ڕایمۆند پاش توشبوونی به‌  شێرپه‌نجه‌ و بێ ئومێدبوونی دكتۆره‌كان له‌ چاره‌سه‌ر كردنی، شێوازی ژیانی خۆی گۆڕی و سه‌لامه‌تی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌، پاشان بڕیاری دا ئه‌و سێ كتێبه‌ بنوسێ

ئێستا ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌ و ده‌ڵێ له‌ كۆتا 15 ساڵی ته‌مه‌نم ته‌نها یه‌ك جار توشی كۆكه‌ هاتووم.

له‌ كتێبه‌كان باس له‌ مه‌ترسی شه‌كر ده‌كات و ده‌ڵێت::

1- شه‌كر هۆكارێكه‌ بۆ توشبوون به‌ كۆكه‌ و هه‌ڵامه‌ت.

2- خواردنی كه‌وچێك شه‌كر، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش به‌ ڕێژه‌ی 50% گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت.

3- خواردنه‌وه‌ی قوتویه‌ك كۆلا، به‌رگری له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 6 بۆ 8 سه‌عات به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر شه‌كر تێیدا.

4- شه‌كر ده‌بێته‌ هۆی زه‌هایمه‌ر.

5- شه‌كر خۆراكی خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كانه‌.

6- هۆكارێكه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.

7- هۆكارێكه‌ بۆ قه‌ڵه‌وی و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ له‌ش.

8- زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی توشی مرۆڤ ده‌بن، شه‌كر یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانیان.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: باوكان ڕێگه‌ له‌ مناڵه‌كانیان ده‌گرن كه‌ جگه‌ره‌ بكێشن یان خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان بخۆنه‌وه‌ كه‌چی نازانن ئه‌و شیرینیانه‌ی  بۆ مناڵه‌كانیان ده‌یكڕن له‌و جگه‌ره‌ و كحوله‌ مه‌ترسیدارتره‌.

ئاماده‌كردنی: سبیل تۆفیق

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.