له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد " كه‌یوان فه‌هیمی " فیلمی چیرۆكی " ئیستادیۆم " كه ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه ، له 31 مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وه‌رده‌گیرێت .
لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی ئه‌م فێستیڤاڵه ئاشكرایده‌كات ، كورته فیلمی چیرۆكیی " ئیستادیۆم " كه ده‌رهێنه‌ری كورد " كه‌یوان فه‌هیمی " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه و له لایه‌ن " سه‌میرا مه‌رزبان و شارۆ فیلم به‌رهه‌مهێنراوه ، له سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ركابه‌ری 10 كورته فیلمی دیكه ده‌كات .
چیرۆكی ئه‌م فیلمه به‌سه‌رهاتی كوڕێكی مێرمنداڵ ده‌گێڕێته‌وه كه بۆ رۆیشتنی بۆ ئیستادیۆمی یاریگای تۆپی پێ له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی‌دا خۆی ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام باوكی ناچێت بۆ یاریگا و تووشی به‌سه‌رهاتێكی دیكه ده‌بێت .
31 ه مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به سه‌رپه‌رشتی " عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد " له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له رۆژانی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبر له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
كه‌یوان فه‌هیمی خه‌لكی رۆژهه‌لاتی كوردستانه ، له ساڵی 1997 ده‌ستی به كاری به‌رهه‌مهێنانی فیلم كرد و له ئێستادا 6 كورته فیلمی چیرۆكی به‌رهه‌مهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.