دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا له ده‌رهێنان و ئاماده‌كردنی كورته فیلمی " حه‌یات " كاردینا ده‌ستی به تۆماركردنی كورته فیلمه تازه‌كه‌ی كرد .
كاردینا هێمن ناسراو به " كاردینای سپی " به‌م نزیكانه ده‌ست به وێنه‌گرتنی كورته فیلمێكی دیكه‌ی ده‌كات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی گونجاو و دیمه‌نی په‌یوه‌ست به‌م كورته فیلمه ، ناوبراو سه‌ردانی چه‌ندان ناوچه‌ی هه‌ردوو شارۆكه‌ی كه‌لار و كفری كرد، شوێنه گونجاوه‌كانی بۆ كورته فیلمه نوێكه‌ی هه‌ڵبژارد .
كاردینا ئاشكرایده‌كات ، له گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كه‌لار و كفری هه‌ست به ماندووبوون ناكات ، چونكه ئه‌م كاره‌ی كه ده‌یكات خه‌ونی گه‌ره‌ی ئه‌وه و پێویسته به‌دی بێنێت .
جێی باسه كورته فیلمی حه‌یات یه‌كه‌م ئه‌زموونی كاردینا بوو وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كه توانی له ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك ساڵدا 3 خه‌لاتی گرنگی سینه‌مایی له هه‌ر یه‌ك له بواره‌كانی " باشترین فیلم ، باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین ژنه ئه‌كته‌ر به‌ده‌ست بهێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.