Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:57

فوئاد مه‌عسوم له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى به‌سره‌ هاته‌ ده‌نگ

مه‌عسوم: هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌ به‌سره
کوردستان TV
100%

فوئاد مه‌عسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوا له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیی ده‌كات هه‌رچی زووه‌ به‌ لێپرسراویه‌تییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ كوژرانی خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌.

ئەوەشی خستۆتەڕوو " پێویستە حكومه‌تی خۆجێی له‌ پارێزگاكه‌ و حكومه‌تی فیدڕاڵیش كاری جدیی و به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ چونی داواكاریەکانی  خۆپیشانده‌ران و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی به‌په‌له‌ و عه‌مه‌لیی بۆ چاككردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ تایبه‌تیی كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزاریه‌ گشتییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كۆسپه‌كان كه‌ هاوڵاتییان له‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی پارێزگاكه‌دا به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن".

ئەوەشی باس کردووە" هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خزمه‌تگوزاری و ئابووری شاری به‌سره، چاره‌سه‌ر كردنی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵیی و بێ ئومێدیی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

پاش نیوەڕۆى دوێنێ هەزاران خۆپیشاندەر لەبەردەم بیناى پارێزگاى بەسرەدا گردبوونەوە لە بەرامبەر هێزە ئەمنییەکانى عێراقدا کە فیشەک و بۆمبى فرمێسکڕێژیان دژبە خۆپیشاندەران بەکارهێنابوو. دواتر خۆپیشاندەران بیناى بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەربە پارێزگای بەسرەیان سوتاند.

زیاتر لە دوو مانگە لە بەسرە و چەند شارێکى باشورى عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران داواى باشکردنى خزمەتگوزارییەکان و کۆتاییهێنان بە گەندەڵى و بێکارى دەکەن لە وڵاتدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.