Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:44

‌موقتەدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حکوومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی ده‌کات

تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/9/2018، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وتارێکدا رایگەیاندووە، ئەگەر حکوومەتی عێراق بەدەنگ داواکەیەوە نەچێت، ئەوا "کاردانەوەیەکمان دەبێت هیچ کەس بیری بۆ ناچێت و تەختی گەندەڵکاران دەهەژێنێت.

موقتەدا سەدر ماوەی چەند رۆژێکی وەک مۆڵەت دایە حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەسرە و بەدەنگەوەهاتنی داواکاریی خۆپیشاندەران و رایگەیاندووە، ئەگەر تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کێشەکانی بەسرە چارەسەر نەکرێن، ئەوا ئەو تەختی گەندەڵکاران دەهەژێنێت.

لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی 2018ـەوە، هاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا و بێکاریی گەنجان، خۆپیشاندان دەکەن.

بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، به‌ سه‌دان خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.

بەسرە کەوتووەتە باشووری عێراق، بە یەکێک لە شارە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە رووی سامانی سروشتییەوە دادەنرێت و شادەماری ئابووریی عێراقە، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە تەنانەت ئاوی خواردنەوەشی بۆ ئەو خەڵکە دابین نەکردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.