Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:31

بۆچی چه‌ته‌ ده‌ریاییه‌کان چاوێکیان ده‌شارنه‌وه‌؟

هۆكارێكی زۆر جیاواز و سه‌رسورهێنه‌ر هه‌یه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوه‌
کوردستان TV
100%

زۆرجار پێمانوایه‌ چه‌ته‌ ده‌ریاییه‌كان داپۆشینی چاوێكیان به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و چاوه‌یانه‌وه‌یه‌، یان شاردنه‌وه‌ی برینداربوونی به‌شێكی چاوه‌كایه‌نه‌ به‌ چه‌قۆ یان ششمێر. به‌ڵام ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ كه‌ سینه‌ما و فیلم كارتۆنه‌كان لای ئێمه‌ دروستیانكردووه‌ وانییه‌، هۆكارێكی دیكه‌ و زۆر جیاواز و سه‌رسورهێنه‌ر هه‌یه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوه‌!

چه‌ته‌ ده‌ریاییه‌كان به‌ داپۆشینی چاوێكیان، له‌ پێناو راهاتنه‌ له‌ تاریكی و خۆگونجاندنیان به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ شوێنه‌ تاریكه‌كان و ئه‌شكه‌وت و تاریكایی ناو كه‌شتییه‌كان و، ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه‌ كه‌ ده‌ریاوانه‌كان له‌ گه‌شته‌كانیان پێی ده‌گه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر جیم شی دی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای بینین له‌ زانكۆی ویلایه‌تی ئۆریگۆن له‌ ئه‌مریكا به‌ رۆژنامه‌ی The Wall Street Journal ی راگه‌یاند: چاو ماوه‌یه‌كی درێژی ده‌وێ بۆ خۆگونجاندنی ته‌واو له‌گه‌ڵ شوێنه‌ تاریكه‌كان، یان به‌خێرایی ده‌رچوون له‌ رووناكییه‌وه‌ بۆ تاریكی، له‌مباره‌یه‌وه‌ چاو پێویستی به‌ نزیكه‌ی ٢٥خوله‌ك هه‌یه‌ بۆ خۆگونجاندن له‌ رووناكییه‌كی به‌هێزه‌وه‌ بۆ تاریكی.

چه‌ته‌ ده‌ریاییه‌كان سروشتی ژیانیان به‌جۆرێكه‌ هاتوچۆی زۆر ده‌كه‌ن له‌ تاریكی كه‌شتییه‌كانیانه‌وه‌ بۆ سه‌ر رووی كه‌شتییه‌كان، كه‌ رووناكی خۆر راسته‌وخۆ لێیان ده‌دا، هه‌روه‌ها ده‌ڕۆنه‌ به‌نده‌ره‌ ده‌ریایی و ئه‌شكه‌وته‌ تاریكه‌كان، بۆیه‌ چه‌ته‌كان هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاوێكیان بشارنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌چنه‌ تاریكییه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و رووپۆشه‌ ره‌شه‌ی سه‌رچاویان لابده‌ن و بیگوازنه‌وه‌ بۆ چاوه‌كه‌ی دیكه‌یان تا به‌ روونی شوێنه‌كه‌ ببینن، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن‌ چه‌ته‌ ده‌ریاییه‌كان بۆ داپۆشینی چاوێكیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك له‌ نێو كه‌شتییه‌ بچووكه‌كانیان كه‌ هه‌میشه‌ رووناكییان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ گه‌وره‌كان، كاتێ ده‌ڕۆنه‌ نێو كه‌شتییه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی دزی و تاڵانی، ده‌ستبه‌جێ چاویان له‌ تاریكی ناو كه‌شتییه‌كه‌ بگونجێنن و به‌ روونی ببینن.

سه‌رچاوه‌ / دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی /كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.