به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات و له په‌یامه‌كه‌شدا رۆڵ و ئه‌ركی ئافره‌ت به‌رز ده‌نرخێنێت.
له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌ێنێت: دڵنیام كه یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ر وه‌ك قۆناغه‌كانی پێشووتری خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌رگریكردن له ماف و داخوازییه‌كانی ئافره‌تان.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
"به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنگره‌كه ده‌كه‌م و هاوكاتیش پیرۆزبایی له هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان و ئه‌ندام و كادیرانی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌م.
به پێویستی ده‌زانم ده‌ستخۆشی و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تیی پێشووی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان بكه‌م و پیرۆزباییش له‌و خوشكه به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه متمانه‌ی كۆنگره‌ی هه‌شته‌میان پێ به‌خشراوه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان.
دڵنیام كه یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ر وه‌ك قۆناغه‌كانی پێشووتری خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌رگریكردن له ماف و داخوازییه‌كانی ئافره‌تان. له قۆناغی ئێستادا ئه‌ركی ئێوه له‌ڕووی هۆشیاریی نیشتیمانی و پێگه‌یاندنی ئافره‌تان و داكۆكیكردن له مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی ئافره‌تان زۆر گرنگه و ده‌بێ له ئاراسته‌ی به‌هێزكردنی كوردستان و به‌شداریكردنی كارای ئافره‌ت له ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بێت.
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم"
مسعود بارزانی
6ـی 9ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.