لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكی دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەشی پۆلیسی پێنجوێن سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدهگهێنێت لەچەند رۆژی رابردوودا چەندین كارو چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.
كاروچالاكییەكان لە 1/9 تا 6/9/2018 ئەم كاروچالاكییانەی لای خوارەوەیان ئەنجامداوە
توانراوە 29 تۆمەتبار دەستگیربكەن بەپێی مادەكانی 31-405 ، 21ی چەك ، 23ی هاتووچۆ
هەروەها دەستگیراوە بەسەر چوار كڵاشینكۆفداو11 ئوتومبێلی جۆراوجۆر بەپێی هەریەكە لە ماددەكانی 22 ٫ 23ی هاتوچۆ و 446 لەیاسای سزادانی عێراقی
بەشی پۆلیسی پێنجوێن هاوڵاتیانی قەزاكە دڵنیا دەكاتەوە كە هێزەكانیان بەردوام لە ئامادەباشیدان و مەفرەزەكانیان لەسەرجەم شەقام و كۆڵانەكانی قەزاكە بوونیان هەیە لەپێناو ئارامی و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.