Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:53

له‌ڕووداوێکى هاتووچۆدا ئافره‌تێک گیانى له‌ده‌ستدا

له‌ڕاگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

ڕائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری  به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌ممه‌  5 ى ئه‌یلولی 2018 ،  لەسەرڕێگای کەلار - کفری نزیک ناحییەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا ئافرەتێکی شێلا ،  بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا . 


ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو ئافرەتەناوی( نەشمیە مهدی ساڵح) لەدایکبووی 1953 ە دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارە ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 23 ی هاتووچۆ بەندکراوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.