به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: : پۆلیسی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكی دزراو.
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، هێزه‌كانی پۆلیسی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دزیاریدا گرت له جۆری ( هاڤی ) له‌گه‌ڵ (ماتۆڕسكیل)ێك، پاش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداوچوون ئۆتۆمبێله‌كه به هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زای سۆران دۆزرایه‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له قه‌ڵادزێ وه بردووه بۆ سۆران به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی له بازاڕ و ماتۆڕسكیله‌كه‌ش له قه‌ڵادزێ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و خاوه‌نه‌كانیشیان سكاڵایان تۆمار كردووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له ئێستادا هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه و ماتۆڕسكیله‌كه له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و دوایی ته‌واو بوونی ڕێوشوێنی یاسایی ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: پاشان به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 446 تۆمه‌تباره‌كه به‌ندكراو دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.