Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:46

حوسیه‌کان به‌موشه‌کى بالیستى سعودیا بۆردومان ده‌که‌ن

موشه‌كى بالیستى مۆدێل به‌در1" یان به‌ ئاراسته‌ سه‌ربازگه‌ى پاراستنى نیشتیمانى سعودى له‌ ناوچه‌ى نه‌جران هه‌ڵته‌قاندووه‌
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى به‌ سه‌رۆكایه‌تى سعودیا رایگه‌یاند: سه‌رله‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆچوارشه‌ممه‌ به‌ هۆى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى موشه‌كى بالیستى كه‌ له‌ لایه‌ن حوسیه‌كانى یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ى ناوچه‌ى نه‌جرانى باشورى سعودیا كرابوو  23 كه‌س به‌ركه‌وتوون

ووته‌ بێژى فه‌رمى هێزى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى عه‌قید روكن توركى مالكى، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاژانى هه‌واڵى "واس" ى سعودى بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 8:8 هه‌شت و هه‌شت خوله‌كى ئێواره‌ هێزه‌كانى دژه‌ئاسمانى هاوپه‌یمانان چاودێرى موشه‌كى بالیستیان كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیا كانى حوسى سه‌ربه‌ ئێران له‌ پارێزگاى سه‌عده‌ى یه‌مه‌نیه‌وه‌ ئاراسته‌ى خاكى سعودیا كراوه‌

ktv

مالیكى رونى كرده‌وه‌ موشكه‌كان ئاراسته‌ى شارى نه‌جران كراوه‌ وه‌ به‌ ده‌ستى ئه‌نقه‌س هه‌ڵدراوه‌ته‌ نێو دانیشتوانى سڤیلى شاره‌كه‌ و هێزه‌ دژه‌ هه‌وایه‌كانیش روبه‌ روى موشكه‌ بالیستیه‌كان بوونه‌ته‌وه‌ هه‌ر به‌ به‌رزاى ئاسمان ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆى پارچه‌و گه‌ردى موشه‌كه‌ ته‌قیوه‌كان 23 هاوڵاتى سڤیل برینداربووینه‌


هه‌ربه‌ گوێره‌ى هه‌مان سه‌رچاوه‌ تا ئێستا ژماره‌ى ئه‌و موشه‌كانه‌ى به‌ره‌و سعودیا ئاراسته‌كراون  189 موشه‌كه‌و كه‌ بۆته‌ هۆكارى كوشتنى 112 هاوڵاتى سڤیل و نیشته‌جیى ئه‌و وڵاته‌ و برینداربوونى سه‌دانى دیكه‌.  

له‌به‌رامبه‌ردا ته‌له‌فیزیۆنى ئه‌لمه‌سیره‌ى سه‌ربه‌ هێزه‌كانى حوسى  پێشتر رایگه‌یاندبوو موشه‌كى بالیستى مۆدێل به‌در1" یان به‌ ئاراسته‌ سه‌ربازگه‌ى پاراستنى نیشتیمانى سعودى له‌ ناوچه‌ى نه‌جران هه‌ڵته‌قاندووه‌

ktv
له‌ سێبته‌مبه‌رى 2014 وه‌ ململانێى هێزه‌كانى حكومه‌تى دان پێدراوى نێوده‌وڵه‌تى به‌ لایه‌نگیرى "عه‌بد مه‌نسور هادى و كه‌ له‌ 2015 وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى پشتیوانى لێ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حوسى كه‌ ئێران پشتیوانیان لێ ده‌كات به‌رده‌وامه‌

له‌و كاته‌وه‌ فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌ به‌رده‌وامى بۆردومانى شوێنى چه‌كدارانى یه‌مه‌نى كردووه‌ هێزه‌ حوسیه‌كانیش هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆسه‌ر سوپاى سعودى و كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى ئارامكۆ ى نه‌وتى له‌ ناوه‌وه‌ى خاكى سعودیا به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌سنوریه‌كانى جازان و نه‌جران

ktv

 

سه‌رچاوه‌ :روسیا ئه‌لیه‌وم

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.