دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی پەیامێكی پشتیوانی و هاوخەمی بۆ شاری بەسرا بڵاوكردەوە، هاووڵاتیانی به‌سره له تۆره كۆمه‌ڵایه‌ته‌ییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی سوپاسگوزاری دەردەبڕن و بەو هیوایەن سەرۆك بارزانی یارمەتییان بدات تا لەو دۆخەی تێیكەوتوون ڕزگاریان بێت.
یه‌كێك له كۆمێنته‌كان ده‌ڵێت: به‌ناوی هیشام ئه‌لعه‌زه‌می ئێمه داواكارین له كاك مه‌سعود بارزانی پێشمه‌رگه‌مان بۆ بنێرێت هه‌تاوه‌كو هاووڵاتیانی ئه‌م شاره له ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بمانپارێزێت.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مه‌جید یه‌كی دیكه‌یه له‌كۆمێنته‌كان ده‌ڵێت به‌راستی كاك مه‌سعود بارزانی تۆ پیاوی ده‌زانی مافی كورد له به‌غدا دابین بكه‌یت بۆ هاووڵاتیانی كورد، هه‌روه‌ها له نووسینه‌كه‌دا ده‌ڵێت ئه‌م كابرایه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه ته‌نها ویستویه‌تی مافی كورد دابین بكات.
هاووڵاتییەكی بەسرا بەناوی نەدا ئەسەدی نووسیویەتی سه‌رۆك بارزانی سەركردەیەكی مەزنە، دەزانێ چۆن خزمەتی گەلەكەی دەكات، ئایا سەركردەكانی ئێمەش نەیاندەتوانی بەسرا وەكو هەولێر لێ بكەن؟.
هاووڵاتییەكی تر بەناوی سەید نیعمە لەبارەی پەیامەكەی سەرۆك نووسیویەتی زۆر پەشیمانم لەوەی پێشتر بەهەڵە باسم كردوون، بەڵام مامە ئێوە بەڕاستی خزمەتكاری میللەتی خۆتانن، گەوجن ئەو كوردانەی ناڕازین بەوەی هەرێمت بۆ كردوونەتە بەهەشت، خۆزگە ئێمەش لە بەسرا سەركردەیەكی وەك تۆ دڵسۆزمان هەبوایە.
خاتوونێكی بەسرای بەناوی ئوم جەنە نووسیویەتی بەخوا سوێندتان دەدەم، ئەگەر بارزانی حوكمی بەسرای كردبوایە، چی لێ دەكرد؟ بەتایبەتی كە زیاتر لە 60%ی داهاتی عێراق لە بەسرا سەرچاوە دەگرێت، خۆزگە بەسرا دەخرایە سەر هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ خه‌ڵكی به‌سرا رایگه‌یاند و گوتی: بەڕووداوەکانی شاری بەسرا و گیانلەدەستدان و برینداربوونی خەڵکی ناڕازی و پێشھاتەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە زۆر نیگەرانین، ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
لەگەڵ ئەوەی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی بەمافی خەڵک دەزانین، لە ھەمان کاتدا پێمانوایە خەڵکی ئەو شارە مافی خۆیانە لە ژیانێکی شایستەدا بژیین.
جێی سەرسوڕمانە کە لە دەوڵەمەندترین شاری دونیادا خەڵک بەدەست کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بناڵێنێ و ئەو مەحرومیەت و پشتگوێخستنە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.