Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 12:36

له‌ گه‌رمکردنه‌وه‌ی خواردن به‌ مایکرۆوه‌یڤ خۆت بپاریزه‌

هەردوو سوپای ئەمریکی و رووسی بەکارهینانی مایکرۆوەیڤیان لە ناو سوپاکەیان قەدەغەکردوە
کوردستان TV
100%


له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئامیری ( مایکرۆوەیڤ ) بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌كان   له‌ زۆربه‌ی ماڵه‌كان هه‌یه‌ و سوودی لێوه‌رده‌گیریت ، به‌لام له‌ هه‌مان كاتدا  ئه‌و ئامێره‌ كۆمه‌ڵێك زیانی هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ پێی نه‌زانین .

یه‌كیك له‌ زیانه‌كانی ئه‌م ئامیره‌ ئه‌وه‌یه‌ ، كاتیك هەر خۆراکیک بە مایکرۆوەیڤ گەرمبکریتەوە نزیکە ی ٦٠-۹٠٪ بەها خۆراکیەکەی لەدەست ئەدات ، هه‌روه‌ها هۆكاریكیشه‌ بۆ دروست کردنی پیکهاتەی زیانبەخش کە مرۆڤ دووچاری نەخۆشی مەترسی دار ئەکاتەوە .

زیانیكی دیكه‌ی ئه‌م ئامیره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیکهاتە ئەندامیەکانی خۆراک دەگۆری و بەمەش کیشە بۆ سیستەمی هەرس لە مرۆڤ دا دروست ده‌كات و پیکهاتە کیمیایەکانی خۆراکیش دەگۆریت کە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری لەش دوچاری لاوازی دەبیت ، هه‌روه‌ها ده‌بیته‌  هۆی تیکشكان و لە ناوبردنی هەمو جۆرەکانی ڤیتامین لە ناو خۆراک بەمەش مرۆڤ هیچ سودیکی لە خواردنیان دست ناکەویت .

به‌ گویره‌ی تویژینه‌وه‌ زانستییه‌كان زۆر خواردنی خۆراکە گەرم کراوەکان بە مایکرۆوەیڤ مەترسی توش بون بە شیرپەنجەی کۆئەندامی هەرس زیاد ده‌كات ، بەهۆی گۆرانکاری لە پیکهاتەی خۆراک کاریگەری راستەوخۆی لە سر لیمفە گرییەکانی مرۆڤ ده‌بیت .

جیی باسه‌ هەردوو سوپای ئەمریکی و رووسی بەکارهینانی مایکرۆوەیڤیان لە ناو سوپاکەیان قەدەغەکردوە بەمەبەستی گەرمکردنەوەی خۆراک .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.