Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 05:45

له‌به‌ریتانیا هێرشێکی تیرۆرستی شکستی هێنا

بۆمبیان دروستكردووه‌ و تاقیانكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 5ی ئابی 2018 رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ پیلانی هێرشێکی تیرۆرستی له‌ به‌ڕیتانیا شکستپێهێنراوه‌ که‌ له‌لایه‌ن دوو په‌نابه‌ر ویستوویانه‌ هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی خواردنی خێرا و كه‌سێكی دیكه‌ پیلانی ئه‌وه‌یان داڕشتووه‌ له‌ رێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی كاره‌باییه‌وه‌ هێرش بۆ سه‌ر "كافره‌كان" به‌ وته‌ی خۆیان، ئه‌نجام بده‌ن.

لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی به‌ریتانیا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، هه‌ر دوو په‌نابه‌ره‌كه‌ بۆمبیان دروستكردووه‌ و له‌ شوقه‌یه‌كی سه‌ر چێشتخانه‌كه‌ تاقیانكردۆته‌وه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.