Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:25

به‌ڤیدیۆ.. زریانێکی بەهێز ژاپۆن دەگرێتەوە

به‌هێزترین زریان بووه‌ له‌ ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو
کوردستان TV
100%

زریانێکی بەهێز لە رۆژئاوای وڵاتی ژاپۆن روویدا و چەندین قوربانی گیانی و زیانی ماددی زۆری لێ کەوتەوە.

بەپێی ئاژانسی  رۆیتەرز، زریانی "جێبی" دوێنێ سێشەممە رۆژئاوای ژاپۆنی گرتەوە و بەهۆیەوە 10 هاووڵاتی ژاپۆنی گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش بریندار بوون، زیاد لە ملیۆنێک ماڵ لە ئێستادا بێ کارەبان.

میدیاکانی ژاپۆن ئه‌وه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه‌ که‌ به‌هۆی زریانه‌که‌وه‌ زیانێکی ماڵی زۆر به‌ر خانوی هاووڵاتیان و باڵه‌خانه‌کان گه‌یشتووه‌ و فڕۆکه‌خانه‌ی کانسای له‌ که‌رتی ئۆساکای ژاپۆنیش داخراوه‌.

زریانه‌که‌ خێرایی باییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 216 کیلۆمه‌تر له‌ کاتژمێرێکدا و بارانی به‌خوڕیشی له‌گه‌ڵدایه‌.

به‌هۆی زریانه‌که‌وه‌ چه‌ندین خانوو روخاون، ئۆتۆمبێل هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و دره‌خت له‌ بنه‌وه‌ راماڵدراون، هه‌روه‌ها که‌شتییه‌کی گه‌وره‌ که‌ کێشه‌که‌ی 2591 ته‌نه‌ به‌هۆی زریانه‌که‌وه‌ جوڵاوه‌ و خۆی کێشاوه‌ به‌ پردێکدا که‌ رێگه‌ی چوونه‌ ناو فڕۆکه‌خانه‌ی کوبی بووه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نزیکه‌ی 3 هه‌زار گه‌شتیار له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌دا گیریان خواردوه‌.

هه‌ر به‌هۆی زریانه‌که‌وه‌ 800 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌ و کۆمپانیا فڕۆکه‌وانییه‌کان هه‌ر ئه‌مڕۆ 160 گه‌شتی دیکه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

ژاپۆن ساڵانه‌ زریانی به‌هێز تیایدا رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌م زریانه‌ی ئه‌مساڵ به‌هێزترین بووه‌ له‌ ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا.

https://www.youtube.com/watch?v=R3PuTSuTmyM

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.