وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان به فه‌رمی دوو رۆژی پشووی له‌م مانگه‌دا راگه‌یاند، ئاشكرای ده‌كات ڕۆژانی (11و 20)ی ئەم مانگە پشووی فەرمییە لە هەرێم.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وتەبێژی ئەوقاف لە رونكردنه‌وه‌یكدا كه له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووك" ئاشكرای كردوه، دەربارەی پشووی یەکی موحەڕەم کە دەکاتە 11ی ئەیلول لەگەڵ 10ی موحەڕەم کە دەکاتە 20ی ئەیلول، بەپێی ساڵنامەی پشووەکان لەم دوو ڕۆژەدا پشووی فەرمییە لە ھەرێمی کوردستان.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، یەکی موحەرەم سەری کۆچییە بەپێی ساڵنامەی کۆچی و بریتییە لە ڕۆژی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلامی لە مەککەوە بۆ مەدینە، هەروەها 10ی موحەرەم ڕۆژی شەهیدکردنی ئیمام حسێنە لە جەنگی کەربەلا، ئەمڕۆژە بە عاشورا ناودەبرێت و لای شیعەکان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.